شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-13 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت تێکەڵ بوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، تاکەکەسی بێت

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند بەگوێرەی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشێوەی تاکەکەسی لەگەڵ سوپای سووریا تێکەڵ بکرێن نەک سەربەخۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دەنگۆی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە سووریا ڕەتدەکاتەوە و ڕاشیگەیاند: "هەندێک لە وڵاتان هانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) دەدەن کە تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبن و چەک دانەنێن.

جەختیشی کردەوە: "دەبێت تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تاکەکەسی بێت نەک وەک یەکەیەکی سەربەخۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی هەسەدە بۆ دەستکەوتنی کات بێهودەیە و هیچ ئەنجامێکی لێناکەوێتەوە. هەسەدە بەردەوامە لە چالاکییەکانی لەبری تێکەڵبوون بە سوپای سووریا، ئەوەش زیان بە هەوڵەکان دەگەیەنێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە