شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-06 10:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی ئاسیاش دانپێدانانی یەکێک لە "پیلانگێڕانی" لاجان بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، دانپێدانانی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ به‌وته‌ی خۆی، به‌شداربووه‌ له‌ "پیلانگێڕیه‌ک"دا و ئه‌و که‌سه‌ش لێپرسراوی کۆمیته‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌ له‌ قه‌زای خه‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌بات له‌ پارێزگای هه‌ولێر، دانپێدانانی یه‌کێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌شداربووه‌ له‌و پیلانگێڕییانه‌ی که‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی  کوردستان که‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، دانپێدانانی یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌که‌ی گوندی لاجان، ئه‌و که‌سه‌ش به‌پێی ڤیدیۆکه‌، نێچیروان هه‌رکی لێپرسراوی کۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌کێتیه‌.

له‌ دانپێدانانه‌که‌دا نێچیروان هه‌رکی ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمانی هێزێکی ناوخۆیی و که‌تائیبی سه‌یدشوهه‌دا کاری کردوه‌ و شه‌وی روداوه‌که‌ش له‌دوای تێپه‌ڕبونی له‌ قوشته‌په‌ که‌ به‌ڕێوه‌بوه‌ به‌ره‌و که‌رکوک و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە