تا تورکیا هەنگاوی کرداری نەگرێتە بەر، چیدی هەنگاو بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەڵناگرین
پوختەی هەواڵ
فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕایگەیاند: چیدیکە هیچ هەنگاوێکی دیکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا نانێن و لە ئێستا بەدواوە چاوەڕێی تورکیا دەکەن هەنگاوی کرداری بنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامەد مەلازگرت، فەرماندەی باڵای پەکەکە، لە قەندیلەوە رایگەیاند: "هەموو ئەو هەنگاوانەی رێبەر ئاپۆ دەستپێشخەریی بۆ کردن، جێبەجێ کراون... هیچ رێوشوێنێکی دیکە ناگیرێتە بەر." گوتیشی: "لە ئێستا بەدواوە، چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا دەکەین و دەبێت ئەوان بن کە هەنگاو دەنێن".
مەلازگرت، دوو داواکاریی سەرەکیی خستەڕوو، یەکەم، ئازادیی ئۆجەلان و وتی بەبێ ئەمە، پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت. دووەم، دانپێدانانی دەستووری و فەرمی بە گەلی کورد لە تورکیا.
هاوکات، سەلدا مەزڵوم گابار، فەرماندەیەکی دیکەی باڵای ژن گوتی: "تاوەکو رێبەر ئۆجەلان لە زینداندا بێت، گەلی کورد ناتوانێت ئازاد بێت. ئێمەش، وەک گەریلا، ناتوانین هەست بە ئازادی بکەین. رێگەی ئێمە بۆ ئازادی بە ئازادیی رێبەرایەتیماندا تێدەپەڕێت".
#تورکیا
#کوردپرێس
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان
#ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
#پەکەکە
#پڕۆسەی ئاشتی
#ئاشتی
#ئامەد مەلازگرت
#سەلدا مەزڵوم گابار
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران