شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-27 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی سەر کۆرمۆر هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق

پوختەی هەواڵ
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر یەکەمین ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هێرشەکە تیرۆریستیە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۱:۳۰ خولەک، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی، لە ئەنجامدا یەکێک لە تانکە سەرەکییەکانی عەمبارکردن لەو کێڵگە گرنگەی غازدا سووتێنرا.

باسی لەوەشکردوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئەو هێرشە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات و کردەوەیەکی جیددی تیرۆریستی پێکدەهێنێت بە ئامانجی ڕێگریکردن و دواخستنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، هەروەها ئەو هێرشە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر تۆڕی کارەبا بە تایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەیە و زیان بە سامان و سەرچاوەکانی وزەی وڵات دەگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، ڕێوشوێنی یاسایی یەکلاکەرەوەش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستیان لەو کارە خیانەتکارانە و ترسنۆکانەدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە