شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-26 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانی بەربڵاوی عەلەوییەكانی سووریا دەستی پێکردەوە

پوختەی هەواڵ
پارێزگاکانی تارتوس و لازقییەی ڕۆژئاوای سووریا كە ناوچەی عەلەوینشینن، جارێی دیکە شایەتحاڵی خۆپیشاندان و مانگرتن بوون، كە داوای لامەرکەزی و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان دەکرد.

کوردپرێس: بەگوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا، خۆپیشاندانێک لە فلکەی "زراعە" لە شاری لازقیە و یەکێکی دیکە لە فلکەی "ئەزهەری" بەڕێوەچوو، ئەوەش لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا. كە خۆپیشاندەران دروشمی دژی دۆخی ئێستایان دەوتەوە و داوای لابردنی ستەم و ڕاگرتنی کوشتن و ئازادکردنی دەستگیرکراوانیان دەکرد.

هەر بەپێی میدیاکانی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی شوێنی خۆپیشاندانەکانیان گەمارۆ داوە، بەمەبەستی پاراستنی خۆپیشاندەران و هاوڵاتییانی ئامادەبو لە شوێنەکە. لە لایەکی دیکەوە، ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانەکان لە فلکەکانی ئەزهەری، زراعە و سەورە، هەروەها فلکەی عەمارە لە جەبلە چڕ بوونەتەوە.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانیان، ڕاگرتنی كوشتن و لامەركەزییان بۆ سووریا دەكرد. ئەوەش دوایەكی هاوشێوەی كورد و دروزەكانی ئەو وڵاتەیە.

خۆپیشاندانەکان وەک وەڵامێک بوون بۆ بانگەوازێک کە شێخ غەزال غەزالی، سەرۆکی "ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سوریا و تاراوگە"، كە  دۆخی ئەو وڵاتەی بە "گۆڕانی سوریا بۆ گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حساباتی تایفی" وەسفی کرد.

خۆپیشاندانەکان وەک وەڵامێک بوون بۆ بانگەوازێک کە شێخ غەزال غەزالی، سەرۆکی "ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سووریا و تاراوگە"، لە پەیامێكدا کۆمەڵێک تۆمەت و بانگەشەی سەبارەت بە دۆخی وڵات خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە