پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت
پوختەی هەواڵ
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا كۆ بوونهوه جهختیان لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان كردهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، مهسروور بارزانی له شاری ههولێر پێشوازی لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کردوه و دۆخی گشتیی عێراق دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.
نووری مالیکی لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا باسی لهوهكردوه: "یاسای هەڵبژاردنەکان زۆر نادادپەروهرانهیه و ئێستا داواكاری زۆر هەیە بۆ پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکاندا لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا".
#کوردپرێس
#پێکهێنانی حکوومەت
#مەسروور بارزانی
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی
#نووری مالیکی
#دەوڵەتی یاسا
#یاسای هەڵبژاردن
#دەستووری عێراق
#ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران