شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-17 09:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێم، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتالیا تیشکیان خستە سەر پڕۆسەی سیاسی و سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بە سەرکەوتنی پڕۆسەی دەنگدان دەربڕی و هیوایان خواست قۆناغێکی نوێی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات. هەر لەمبارەیەوە، دەربارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕایان گۆڕییەوە.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دۆخی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە