شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-12 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرزیی ڕێژەی بایكۆت دەرخەری ڕاستیی بڕیارەكەمانە

پوختەی هەواڵ
بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە ئاشکراکردنی ئەنجامی نافەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرخەری ڕاستی و دروستی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت: بەرزیی ڕێژەی بایکۆت و دەنگی پووچەڵ لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر بێ متمانەیی خەڵک بە دەسەڵات و پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەمەش نیشانەی ناڕەزایەتییەکی قووڵی سیاسی و ڕەتکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە پارێزگاکانی هەرێم بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنەمان کرد، چونکە پێمان وابوو پڕۆسەکە، لە بنەڕەتەوە خزمەت بە گۆڕانکاری ناکات و تەنها سەنگەرەکانی هێزی دەسەڵات قایمتر و بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیی لاوازتر دەکات.

بە بەشدارینەکردنمان، ڕەوایەتیمان نەدا بە پڕۆسەیەک، کە بەنیاز بوو دەسەڵات بەهێز بکاتەوە و سیستمی حوکمڕانیی خۆسەپێن بەردەوامی پێدا بدات. هەربۆیە، بایکۆتی هاونیشتمانیان، درێژکراوەی هەڵوێستی ئێمەیە، کە ڕەتکردنەوەی شەرعیەتە، بەو سیستمەی، کە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک پشتگوێ دەخات.

لە کۆتایدا، پێویستە دەسەڵات لەهەرێم بایکۆت و سوتاندنی دەنگەکان، وەک کارتی سوری ناڕەزایەتی ببینێت، ئەوانەی بایکۆتیان کرد و ئەوانەشی لەژێر فشار دەنگیان دا، بەڵام دەنگەکانیان سوتاند، تەنیا وەک ژمارەیەکی ئاماری نەبینێت، بەڵکو ئەم ئەنجامە پرسیاری ڕژدە، لەسەر ڕەوایەتی سیاسیی و ئەوەی لە داهاتودا ڕوودەدات، لێرەوە ڕووی دەممان دەکەیەنە هەموو ئەوانەی، کە بڕوایان بەوە هەیە نوێنەرایەتی دەنگی ناڕازی و پوچەڵ دەکەن بۆ ئەوەی بەرەیەکی بەرفراوانی ناڕازی گشتی لەپێناو چاکەی گشتی دروست بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە