شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-08 11:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانمێکی کورد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی بێڵڤیوی واشنتن هەڵبژێردرا

پوختەی هەواڵ
نارین بڕیار، کە کچێکی بە کوردی لە دایکبووی ئەمریکایە، توانیوویەتی سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەیدا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری بێڵڤیو بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو شارە.

کوردپرێس: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ویلایەتی واشنتن بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، نارین بڕیار توانیویەتی زیاتر لە ۵۱٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەربکەوێت کە نزیکەی ۴۸٪ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

شارەوانیی بێڵڤیو سێیەم گەورەترین شارەوانیی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن، بەپێی سەرژمێری ۲۰۲۰، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ۱۵۱ هەزار و ۸۰۰ کەس دەبێت.

خانمێکی کورد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی بێڵڤیوی واشنتن هەڵبژێردرا

شارەکە بەیەکێک لە شارە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا ناسراوە و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژی لەو شارەن، لە نێویاندا پەیسەر ئینک، تی مۆبڵ و هەروەها ڤاڵڤ، هاوکات کۆمپانیای ئەمازۆنیش لە ساڵی ۱۹۹۴ لەلایەن جێف بیزۆس لەم شارە دامەزراوە.

نارین لە ئەمریکا لە ویلایەتی تەکساز، لە دایک و باوکێکی هەڵەبجەیی و سلێمانی لەدایکبووە، لە زانکۆی بۆستن خوێندنی باڵای تەواو کردووە و ئێستا دانیشتووی شاری بێلڤیووە لە ویلایەتی واشنتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە