شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-07 15:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قسەكەی ئەردۆغان پەیامێک بوو بۆ دادگای ئەنقەرە بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش

پوختەی هەواڵ
جەنگیز چاندار دەڵێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا یان چەند ڕۆژی داهاتوودا دەمیرتاش ئازاد دەكرێت، قسەكە ئەردۆغان پەیامێک بوو بۆ دادگای ئەنقەرە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و ئەگەریش هەیە  لە چەند کاتژمێرى داهاتوو، سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت و باشتر وایە گەشبین بین لەم بارەیەوە.
چاندار ئاشکرای دەکات: شەوی ڕابردوو لەگەڵ هەندێک لە فەرمانگە پەیوەندارەكانی ئەنقەرە لە پەیوەندیدا بووم، تێڕوانینی من سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش ئەوەیە، ئازادکردنە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی كەمدا ڕوودەدات.
ناوبراو وتيشى: ئەگەر قسەکانی سەرۆک کۆمار بەم شێوەیە وەربگێڕین كە وتی، تورکیا وڵاتی یاسایە، ئەوا لە ڕووی تەکنیکییەوە زیاتر لە پەیامێک دەچێت کە پێشکەش بە دادگای باڵای تاوانەکانی یازدەهەم لە ئەنقەرە کراوە وەک کەناڵێک بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە