شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-04 10:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەرژەوەندیی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت ئازادکردنی سەلاحەدین لە بەرژەوەندیی تورکیایە و دەبێتە مایەی خێر بۆ ئەم وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سێشەممە ٤ی تشرینی دووەم، لە چوارچێوەی قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا، هۆشداری لەوە دا کە دۆخی ناوچەکە مەترسیدارە و وتیشی': 'وتیشی عەبدوڵڵا ئۆجالان تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردوەتە سەر، دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمرالی و گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرن و بەقسەی بکەن و مەهەپەش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەوێت".

لەبارەی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشیشەوە باسی لەوەکرد، ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.

باخچەلی ڕاشیگەیاند: ''دەبێت بۆچوون و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت،  ئێمە ئەو کەسانە دەبینین کە بە چاندنی مین لە نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاشدا هەوڵی ڕێگری لە هەنگاوەکانی تورکیا دەدەن بەرەو جیهانێکی دوور لە تیرۆر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە