شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-01 06:01 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوەکانی کاراتر بکات

پوختەی هەواڵ
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی بەسەردانێک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی داد و گەشەپێدانی (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری  ئاشکرای کرد: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان ئاکپارتی و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی: سەرۆکی کۆمەڵ جەختی لە گرنگیی ستراتیژیی کۆماری تورکیا لە ناوچەکەدا کردەوە و ئاماژەی بە بایەخی ئەم وڵاتە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان داوە و وتویەتی: هیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوەکانی کاراتر بکات بۆ ئەوەی هەموو گەلانی تورکیا بە ئاسوودەیی بژین و سەقامگیرییەکی یەکجاری لە ناوچەکەدا فەراهەم بێت.

لە درێژەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری تورکیا، عەلی باپیر، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و وەفدی یاوەر، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران.

لەم سەردانەدا، لەلایەن عەلی ڕەزا گونەی، بەرپرسی دۆسیەی وڵاتانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەزارەتی دەرەوە و چەندین بەرپرسی دیکەی وەزارەتەکە، بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا.

عەلی باپیر سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەی کردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پرۆسەی ئاشتی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی کورد لە تورکیادا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا، بەگشتی بۆ عێراق و بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چ لە بواری ئابوورییەوە بێت، چ لە بواری ئەمنی و سیاسییەوە.

لەلایەن خۆیەوە، عەلی ڕەزا گونەی جەختی لەوە کردەوە کە دیدگای تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بریتییە لە سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە. ناوبراو هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ نزیکیی جوگرافی و پەیوەندییە مێژووییە کۆمەڵایەتییە قوڵەکان لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق و تورکیادا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکەیان لە نزیکەوە چاودێری ئەو کێشانە دەکەن کە هەرێمی کوردستان و عێراقیان گرتووەتەوە.

هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی زۆرینەی کێشەکان تەنها لە ڕێگەی یەکسان تەماشاکردنی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانەوە وەک هاووڵاتی و دەستەبەرکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە