شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-17 06:06 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فه‌رمانده‌ و ئه‌ندامانی SDF پۆستی باڵا له‌ فه‌رمانده‌یی سوپا سووریا وەردەگرن

پوختەی هەواڵ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات  پێشكه‌وتنه‌كانی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "فه‌رمانده‌ و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پۆستی باڵا و گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی سوپای سووریا وه‌ردەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF) له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس ڕایگه‌یاند: ئه‌زموونی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی سوپای سووریا.

مەزڵووم عەبدی وتیشی: "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و دیمه‌شق له‌سه‌ر میكانیزمێک بۆ تێكه‌ڵ كردنی هێزه‌كان له‌ سوپای سووریا ڕێككه‌وتوون، ده‌یان هه‌زار له‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی دیموكرات و هه‌زاران هێزی ئاسایشی ناوخۆ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن".

فەرماندەی هەسەدە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "فه‌رمانده‌ و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پۆستی باڵا و گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی سوپا سووریا وه‌رده‌گرن، لیژنه‌یه‌كیش پێكهێنراوه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ په‌ره‌پێدانی میكانیزمێكی گونجاو".
سه‌باره‌ت به‌ توركیا و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته‌ له‌یه‌كخستنی هه‌سه‌ده‌ و سوپای سووریا، مه‌زڵووم عه‌بدی ئاشكرای كردووه‌: "له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستی توركیادا نه‌رمی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ناو ریزه‌كانی سوپای سووریادا یه‌كبخرێن".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا و كه‌ناراوه‌كانی سووریا هۆكاربوون له‌ دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە