شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-14 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕەخنە لە یاسای هەڵبژاردنی عێراق دەگرێت

پوختەی هەواڵ
جەعفەر ئێمینکی ده‌ڵێت: ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن لە عێراق ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له‌ كاتی ده‌نگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر ئێمینکی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاند: بەرزی ڕێژەی بەشداریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، شیعەکانی ناچار کرد یاسای هەڵبژاردن بگۆڕن و وڵاتەکە بەسەر ۱۸ بازنە دابەش بکەن، بۆ ئەوەی کورد نەتوانێت کورسی زیاتر لە پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت.

جەعفەر ئێمینکی ئاماژەی بەوە دا، پارتی بزوێنەرێکی بەهێزی ڕێکخستنی هەیە، لەو ناوچانەی ژینگەیەکی ئەمنی و سیاسی لەباری نییە، پارتی بە ڕێکخستن و ژینگەی کۆمەڵایەتیی دەتوانێن سەرکەوتوو بێت.

هەروەها گوتیشی، لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە، ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له‌ كاتی ده‌نگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە