شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-12 11:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەحمەد تورک: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردە

پوختەی هەواڵ
‌ئەحمەد تورک ڕووی دەمی لە حکوومەتی تورکیا کرد و وتی: با لە بری دەستەی تەحریر شام کورد ببێتە دراوسێی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد لە کۆنفرانسێکدا لە پارێزگای مێردین، ڕووی دەمی لە حکوومەتی تورکیا کرد و وتی: "لەبری ئەوەی دەستەی تەحریر شام ببێتە دراوسێی تورکیا، با کورد ببێت، ئایا قیامەت هەڵدەستێت؟".  

ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دیموکراسییانە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت و بابەتە نەتەوەییەکان لە بابەتە ئایدیۆلۆژییەکان جیاوازن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئێمە بە وریایی و پشوودرێژییەکی زۆرەوە بەدوای ئەم پڕۆسەیەدا دەچین. پێمانوایە گەیشتن بە کۆماری دیموکراسی بە هەوڵەکانی ئێمە دەبێتە ڕاستی".

ئەحمەد تورک دەڵێت: کورد لە کوردستانی سووریا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان چەکیان هەڵگرتووە و پێویستە پارتە سیاسییەکانی هەموو کوردستان خاوەندارێتی لە کوردانی سووریا بکەن و بڵێن سووریا هێڵی سوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە