شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-12 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بكردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت  ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بكردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدول واحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: "لە زیندانم بەڵام لە جاران زیاتر بوێرترم بەرامبەر زوڵمی دەسەڵات، تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم".

ناوبراو دەشڵێت، تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.

شاسوار عەبدول واحید ئاماژەی بەوەش کرد:  "سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە، ئەگەر دەنگمان پێبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە