شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-11 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتی سلێمانی ۲۰ ملیار دیناری تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
مەڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردوە داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بە ڕێژەی لە ٦٪ زیادی کردووە بە بەرورد بە هەفتەی پێشتر، داهاتەکە ٢٠ ملیار دینارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥، مەڵەڕی شەفافیەت داهاتی هافتەی ڕابردووی (٤کانونی یەکەم ٢٠٢٥ تا ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥) پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاو کردەوە، بەپێی مەڵپەڕەکە ئەم هەفتە ڕێژەی زیادکردن زیاترە لە ملیارێک دینار بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر، داهاتە بە شێوەی لە ٨٨٪ بە نەختی و لە ١٢٪ بە چەک بووە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە ئەم هەفتە داهاتی دوو پارێزگاکە، ٢٠ ملیار و ٦١٢ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٩٧٩دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشووتر ١٩ ملیار و ٣٣٣ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٢٩١ دینار بووە.

١٥ کانونی دووەم ٢٠٢٢ مەڵپەڕی شەفافیەت کراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی داهاتە نا نەوتیەکان و بە دیجیتاڵ کردنی خزمەتگوزاریەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە