شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-02 20:55 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ به‌کارهێنانێکی ئیمکاناتی گشتی نادرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ڕێگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ به‌کارهێنانێکی ئیمکاناتی گشتی نادرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوخشه‌ ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی واده‌ی فه‌رمیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین و داواکارین پرۆسه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی شارستانی و ئارام و دوور له‌ گرژی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ جۆرێک که‌ له‌ ئاستی پێگه‌ و مێژوی شکۆمه‌ندانه‌ی پارێزگاکه‌ماندا بێت".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: "هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسی و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سنووره‌که‌ کۆ بووینه‌وه‌ و جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو کرده‌وه‌ بۆ دابین کردنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندی ته‌واوی یاسا و ڕێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بن، هه‌روه‌ها چاودێریی وردی بێلایه‌نی ته‌واوی داموده‌زگا حکوومییه‌کان ده‌که‌ین و ڕێگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ به‌کارهێنانێکی ئیمکاناتی گشتی نادرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".

نوخشه‌ ناسیح باسی له‌وه‌ش کردوه‌: "هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ک چۆن هه‌میشه‌ لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و نموونه‌ی یه‌کڕیزی بووه‌، چاوه‌ڕوانین له‌م پرۆسه‌ نیشتمانییه‌شدا، جارێکی تر ئه‌و په‌یامه‌ به‌هێزه‌ دوپات بکاته‌وه‌ و نمونه‌یه‌کی جوان پێشکه‌ش بکات؛ نمونه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی بێ کێشه‌ و گرفت، چ له‌ ڕۆژانی بانگه‌شه‌ و چ له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا، داواکارین هه‌مو لایه‌ک به‌ گیانێکی به‌رپرسیارانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ن، چونکه‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ‌و کوردستان و عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە