شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-23 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە باخەکەی خۆی کوژر

پوختەی هەواڵ
شەوى ڕابردوو، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان ‌و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخه‌كه‌ى خۆی لەنێوان گوندی ئۆمەربل ‌و گوندی فەتاح ئۆمەر، کوژرا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەمی پشتڕاست کردەوە، بەڵام جەختیکردەوە، هەواڵی کوژرانه‌كه‌ى تائێستا نازانن‌ و لێکۆڵینەوەیان وردیان له‌وباره‌یه‌وه‌ دەستپێکردوە.

ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "مەفرەزەكانمان هه‌ر دواى ڕووداوه‌كه‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، به‌ڵام تائێستا وردەكاریی ڕووداوەكە نازانرێ".

كه‌سوكارى ئەکبەر حاجی ڕۆستەم  ئاماژە بەوەدەکەن، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه‌ كوژراوه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ کێشەیه‌كى کۆمەڵایەتیشیان نه‌بووه‌.

ئه‌گه‌رچى دواى ڕووداوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش كرا، گوایه‌ ئەو خانەوادەیەى ئەکبەریان کوشتوه‌ لە باخەکەی کاریانكردوه‌، بەڵام خانەوادەی ئەوەشیان ڕەتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە