ئۆجەلا: مووسا عەنتەر بە ئێمەی کوردی وت "خاوەندارێتی لەخۆتان بکەن"
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نامەکەیدا ئۆجەلان باسی یەکەم و دوایین بینینی مووسا عەنتەر دەکات و دەڵێت، "پێویستە لە دۆخی ساڵانی ۱۹۷۰ بۆ کورد بەباشی تێبگەین. نکۆڵی کردن لە ئاستێکی باڵادا بوو، خۆدزینەوە لە ئاستێکی زۆر باڵادا بوو، خەڵک خۆی دەپاراست لەوەی ناوی کوردیش لەخۆی بنێت، دۆخەکە بەنکۆڵی کردن داپۆشرابوو. ئەگەر تەنیا ناوی خۆشت بهێنایە، بەواتای ئەوە دەهات کە هەموو شتێکت لەدەستداوە. لەسەرەتای ساڵانی ۱۹۷۰ـدا، دەمویست گۆڕانکارییەکی مێژویی بکەم. لە ئەستەنبووڵ بە چوونم بۆ کۆمەڵەکان، یەکەم هەنگاوم نا. گوتم، با چەمکی کورد بەکاربهێنم و بەکاریشم هێنا. بۆ یەکەمجار لەوێ مووسا عەنتەر-م بینی. ئەمە یەکەم و کۆتا بینینی من بوو".
ڕێبەری پەکەکە باسی ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ ئاپێ مووسا دەکات و دەڵێت: "هەرچەندە دیدارەکەمان کورت بوو، بەڵام دەرفەتمان بوو پێکەوە بڕۆین. ئامۆژگارییەکی بۆ ئێمە هەبوو. وتی، خاوەندارێتی لەخۆتان بکەن. ئێمەش هەوڵماندا ئەوە بکەین و هێشتاش هەوڵدەدەین. لەوێوە گەیشتینە ئەمڕۆ".

ئۆجەلان باسی مووسا عەنتەر لەبواری ئەدەبی و سیاسیدا دەكات و دەڵێت: "ڕەنگە لەدوای جەنگی جیهانیی دوەمەوە، ئاپێ مووسا تاکە نیشتمانپەروەری جدی بوبێت. بەتەنیا وەک پارتێک کاری دەکرد. بۆ ماوەی نیو سەدە وەک پارتێک رەفتاری کرد. پارتی دانەمەزراند، بەڵام هەوڵیدا لەڕێگەی ئەدەبەوە شتێک بۆ کورد بڵێت".
ئۆجەلان دەشڵێت: لەبواری ئەدەبدا، یاشار کەمال لە زمانی تورکیدا چی بووبێت، ئەویش لە زمانی کوردیدا هەر ئەوە بووە. ئەمە زۆر بەنرخ بوو. بەم مانایە، تایبەتمەندیی پێشەنگبوونی هەیە. هەر لەبەرئەوەش بوو کە لەلایەن هێزی تاریکەوە کوژرا".
بۆچوونی بەکارهێنەران