شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-13 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆجەلان نامەیێک ئاراستەی کەسایەتییە دیارەکانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان نامەیەک بۆ سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزە عەرەبەکان لە سووریا ده‌نێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری سووریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان به‌ ئاژانسی هاوار نیوز-ی ڕاگه‌یاند: "عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیێکی بۆ کەسایەتییە دیار و سەرۆک هۆزەکانی عەرەب لە سووریا ناردوە، ئێستا نامه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ دەستپێشخەری سووریا بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان و بڕیارە بەم زووانە بیگەیەنێتە کەسایەتییە دیارەکان و سەرۆکی هۆزەکان و بە ڕای گشتی ڕابگەیەنێت".

دەستپێشخەری سووریا بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجەلان، هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکە ئاشکرا نەکردووە، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی فه‌رزەندە مونزیر بێت، دوای گه‌یشتنی نامه‌كه‌ به‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی سوریا، بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە