شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-11 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکەی سەر شاری دەوحەی قەتەر پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە

پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد: "هێرشەکەی سەر دەوڵەتی قەتەر، پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داواکارین پەلە بکرێت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژیەک".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ۱۵ فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدا، ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی توندی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە