شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-03 10:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو کارمەندی ئاسایش و تۆمەتبارێک لە دهۆک کوژران

پوختەی هەواڵ
لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و تۆمەتبارەکەش کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شێخان تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، لە ئەنجامدا و بە گوتەی قایمقامی شێخان، دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست داوە.

رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر ۱۱:۰۰ی شەو ڕوویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتبارێک چووەتە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان، ئاسایش بەشوێنیدا ڕۆیشتووە و ئەویش تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە.

لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە