دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی گیراوانی لالەزار ئاگاداریێکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ خانەوادەی ئەو کەسانەی کە ئەندامی هێزەکانی دوو پشک بوون و ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراون ئاگاداریێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: کەسوکاری ئەندامانی هێزەکانی دووپشک، دەتوانن سەردانی کوڕەکانیان بکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە: "لەبەردەوامی هەوڵەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ سۆراخ کردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا چارەنووسیان دیار نەبووە یان سەردانیان نەکردوون خانەوادەی بەڕێزی ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەندامی هێزەکانی دوو پشک بوون و لە شەڕەکەی ٢٢ی ئاب لەلالەزار بەشداربوون و ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراون بە سوپاسەوه دوای هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی / سلێمانی ئاگاداریان کردینەوە کە ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمەی کە هاوکاتە لەگەڵ (١٫٢/٩/٢٠٢٥) کەس و کاریان دەتوانن سەردانی کوڕەکانیان بکەن.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#لالەزار
#پێکدادانی لالەزار
#دەستگیر کردن
#زیندان
#ئاسایشی سلێمانی
#دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
#دووپشک
#هێزەکانی دووپشک
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران