شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-22 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەنێو بارگرژییەکانی لالەزاردا حکوومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن

پوختەی هەواڵ
حزبی شیووعیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار بڵاو کردەوە، داوادەکات کە شەڕ و ناکۆکییەکان کۆتایی بێت و ئارامی و ئاسایش بگەڕێتەوە. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی شیووعیی کوردستان دەڵێت: ''لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، دانیشتوانی شاری سلێمانی ،بە دەنگی تەقەی چەکە جۆراوجۆرەکان بە خەبەر هاتن، بەهۆی  پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر  لالەزار کە ماڵ و بارەگای سەرەکی بەرەی گەل کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات و بەداخەوە لە نێو ئەم شەڕ و بارگرژیانەدا حکوومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن".

ئاماژە بەوەشکراوە کە حزبی شیووعی کوردستان، داوادەكات دەستبەجێ شەڕبوەستێت و ململانێی  سیاسی و یاسایی دووربێت لە توندوتیژی و پەنابردنە بەر هێز،  ئەم بارودۆخە سەرکۆنە دەکەین و بە پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و عێراقی دەزانین و داواکارین بە هەموو شێوەیەک کۆتاییان پێ بهێنرێت.

حزبی شیووعی دەشڵێت: داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەین کە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ ڕاگرتنی شەڕو توندوتیژی، چوونکە دەرئەنجامەکان لە بەرژەوەندی گەلەکەمان کۆتایی نایەت و ئەگەری نائارامی زیاتر لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە