شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-19 11:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کشانەوەی هاوپەیمانان ئەنجامی هەوڵ و پێداگریی سوودانی بوو

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگه‌یاند: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەت و بەبێ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران ڕووینەدەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگه‌یاندووه‌: "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەت و نیشاندەری توانای عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی کەسانی دیکە هەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە بەبێ هەوڵ و پێداگری سیاسی و پێداگری سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم فایلە، ڕووینەدەدا، وەک چۆن فایلی یونامی داخست".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوو قۆڵی.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەوە کۆتایی کارەکانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستپێهێنانی داعش نییە، بەوپێیەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بە سەرکردایەتیی مەدەنییەکان لەسەر ئاستی جیهانی".

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە