شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-18 07:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی عێراق پابەندە بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان

پوختەی هەواڵ
حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی بوونی نێردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەغداد و بنکەی عەین ئەسەد لە مانگی (ئەیلول/۹)ـدا کۆتایی دێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوسێن عەلاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە: حکوومەتی عێراق پابەندە بە کارنامە حکوومییەکەیەوە لە ڕێگەی بنیادنانی هێزە چەکدارەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیی بەرگریی دوولایەنەی سەقامگیر.

عەلاوی ئاماژەی بەوەش كرد، عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان بەپێی ماوەیێکی کاتیی دیاریکراو لە ساڵانی ۲۰۲۵ و ۲۰۲۶.

حوسێن عەلاوی باسی لەوەش كرد، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای شاندەکە لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد، لە (ئەیلول/۹)ـی ۲۰۲۵ کۆتایی پێدەهێنێت، قۆناغی نوێی هاریکاریی ئەمنی لە بواری ڕاوێژکاریی و بنیادنانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەستپێدەکات.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە دیدگای حکوومەتە بۆ دروست کردنی پەیوەندییێکی بەردەوام کە هەموو بوارەکان بگرێتەوە. هەروەها قۆناغی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، لە مانگی (ئەیلول/۹)ـی ۲۰۲۶ـدا تەواو دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە