شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-17 12:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە مانگی ئەیلوول دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

پوختەی هەواڵ
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: مانگی ئەیلوول پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و یەکەم کاریشی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی ۷۹ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، سەردانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هیوادارین بەپێی ئەوەی لیژنەی دانوستانکاری هەردوولا (پارتی و یەکێتی) لەسەری پێکهاتوون، لە مانگی ئەیلوولدا پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە".

سەبارەت بە کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، ڤالا فەرید ڕوونیکردەوە: "یەکەم کاری پەرلەمان ئەوەیە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت، کە دەستەی سەرۆکایەتیی داهاتوو دەستەیەکی هەمیشەیی دەبێت نەک کاتی".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، پەرلەمان دەست بە کارەکانی دیکەی دەکات، لەوانەش پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە