هاوسەرۆکی دەم پارتی: هاکان فیدان وا دەزانێت کورد بوونی نییە
پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، هاکان فیدان ڕێگری لە ڕێککەوینی کورد و دیمەشق دەکات و هەموو کارێکی بریتییە لە رێگری لە دەستکەوتەکانی کوردانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە: "هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەموو کار و چالاکییەکانی لەسەر تێکدانی دەستکەوتەکانی کورد چڕکردوەتەوە و هەموو جیهانیش ئەمە دەبینێت و دۆخێکی جێگەی داخە".
تونجەر باکرهان باسی لەوەش کرد: "هاکان فیدان وا دەزانێت کورد بوونی نییە، بەڵام ئەو هەڵەیە، هیوادارین لە داهاتوویێکی نزیکدا چاوەکانی بکاتەوە، ڕاستییەکان ببینێت و زمانێک بەکاربهێنێت کە خزمەت بە چارەسەری بکات".
باکرهان ئەوەشی خستەڕوو، کورد لە دیمەشق و لە ئەنقەرەش بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران