شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-12 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژە تیرۆری عێراق لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا ۱۱ چەکداری داعشی دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
دژەتیرۆری عێراق دەڵێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان کردووە، کە بەهۆیەوە ۱۱ "تیرۆریست" دەستگیرکراون و چەندین تونێل و ئەشکەوت لە ناوچە جیاوازەکاندا تەقێندراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ۵ تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا، ۴ لە کەرکووک، تیرۆریستێک لە سەلاحەدین و بە هاوئاهەنگیش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێت".

دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکات: "۱۰حەشارگە و سێ تونێل لە پارێزگای نەینەوا تێکدراون کە مادەی تەقینەوەی ئامادەکراویان تێدابوو، لەگەڵ تێکدانی ۱۰ حەشارگە لە کەرکووک و حەشارگەیەک لە دیالە."

بەگوێرەی دژەتیرۆری عێراق، "لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، "توانرا ۱۳ حەشارگە لە پارێزگای سەلاحەدین بپشکندرێن و پاک بکرێنەوە و سێ تونێلیش تێکدران و دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەلی جۆراوجۆردا گیرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە