بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
مەسعوور بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کۆ بوویەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە لاپەڕەی فەرمیی بارەگای بارزانی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر گرفت و ئالنگارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#نێچیرڤان بارزانی
#خەمیس خەنجەر
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران