په‌که‌که دوای هه‌شت ساڵ، دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری تورکیا ڕاده‌ست ده‌کاته‌وه
پوختەی هەواڵ
پارتی کرێکارانی کوردستان دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگرییان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کرد که له ساڵی ۲۰۱۷ه‌وه له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکرابون.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریکی، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره به ناوه‌کانی ئایدن گونێل و ئێرهان پێکچه‌تین له قه‌زای دوکان له پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان ڕفێندراون، گومانیان لێده‌کرا سه‌رپه‌رشتی تۆڕێکی سیخوڕییان کردبێت که سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌یان کردۆته ئامانج، له‌نێویاندا هه‌وڵدان بۆ کوشتنی جه‌میل بایک یه‌کێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی په‌که‌که.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه کوردییه‌کان که بۆ ماڵپه‌ڕه‌که پشتڕاستیان کردوه‌ته‌وه، یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کان به‌ناوی ئایدن گونێل له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی تورکیا کرایه‌وه، ئه‌وی دیکه‌شیان گه‌ڕێنرایه‌وه ئه‌نقه‌ره.
بۆچوونی بەکارهێنەران