به‌رده‌وامبوونی قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی شه‌ڕی ناوخۆ لە سووریادا بکاته‌وە
پوختەی هەواڵ
هاوسه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هۆشداریی دا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی قۆناغی ڕاگوزه‌ر لە سووریا به شێوه‌یه‌کی "ناته‌واو" ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆدا بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی مه‌ده‌نی بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێکیدا ڕه‌تی کرده‌وه، ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌نیازی جیابوونه‌وه بێت له سووریا و ڕاشیگه‌یاند: "داواکاری لامه‌رکه‌زیه‌ت وه‌ک ئه‌و بناغه‌یه ده‌مێنێته‌وه که دیدگای ئیداره‌ی خۆسه‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریای له‌سه‌ر بنیات نراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئاسایشی هه‌ر ناوچه‌یێکی سووریا به‌شێکی دانه‌بڕاوه له ئاسایشی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی "ناته‌واو" ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆدا بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی مه‌ده‌نی بکات.
#سووریا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#ئیلهام ئەحمەد
#حکوومەتی ڕاگوزەر
#قۆناغی ڕاگوزەر
#بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
#هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
#هاوسه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران