شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-04 05:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەزانین کام گرووپ و لایەن هێرشە درۆنیەکانی بۆ سەر هەرێم ئەنجام داوە

پوختەی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بۆ حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیش ڕوونە و دەزانین چ گرووپ و لایەنانێک ئەو جۆرە درۆنانەیان هەیە و هێرشیان کردوەتە سەر کوردستان.

ڕێبەر ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ هەیە، لێژنەیەکی تەکنیکیە و  کاردەکات بۆ ئەوەی یەکلا بکاتەوە ئەو جۆری درۆنانە هی کامە گرووپی چەکداری عێراقە و بەکاری دێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش ڕوونە و دەزانین چ گرووپ و لایەنانێک ئەو جۆرە درۆنانەیان هەیە، پێشتریش ئەو جۆرە درۆنانەیان ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە".

وەزیری ناوخۆی هەرێم باسی لەوەش کرد، دەزانین ئەو درۆنانە لە کوێ دروستکراوە، چۆن هاتوون و ئامانجیش چییە لەو هێرشانە، هیوادارین لیژنەکە ڕاپۆرتێکی دادپەروەرانە ئامادە بکات و دەرەنجامەکەی ڕابگەیەنرێت و بکەران سزابدرێن.

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداشەوە ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت: "ڕێککەوتنەکە هەندێک بابەتی تیادایە لە دەرەوەی یاسا و دەستوورە. بەڵام بۆ خاتری ئەوەی مووچە بۆ خەڵک دابین بکرێت، سەرۆکی حکوومەت و ئەنجومەنی وەزیران ئەو ڕێکەوتنەیان پەسەندکرد، تا هیچ بەهانەیەک بەدەست بەغدادەوە نەمێنێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە