شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-28 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەولێر کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی یەکشەممە ۲۷.۷.۲۰۲۵ ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربێجانی رۆژئاوا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیێکی باشیان لەگەڵ شاندی میوان کردووە و ئەمساڵیش بۆ ساڵی چوارەم زیارەتکارانی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەچنە ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆ بەشداری کردن لە چلەی ئیمام حوسێن.

خۆشناو وتیشی، لە حاجی ئۆمەرانەوە تا بازگەی شێراوە و کۆتایی سنووری هەرێمی کوردستان، پێشوازی و خزمەتی زیارەتکاران دەکەن و کارەکە بە لای پارێزگای هەولێرەوە گرنگە و “ئیعتیقادیە”، کە دەرفەتێکی باشە بۆ زیارەتکاران و رێگەکەیان بۆ کورت دەبێتەوە کاتێک بە هەرێمی کوردستان زیارەتی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن.

ئومێد خۆشناو وتیشی: "ئەمساڵ ئینشائەڵا پرۆسەکە باشتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئێمە پابەندین بەو رێککەوتنانەی پێشتر لەگەڵ پارێزگای ئازەربێجانی رۆژئاوا کردوومانە و ئەوانیش پابەندیی خۆیان دووپاتکردەوە، بە تایبەتی لە بابەتی زیارەتکاران و جموجۆڵی بازرگانی".

شاندی پارێزگای ئازەربێجانی رۆژئاوا ڕۆژی یەکشەممە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە دیدار و کۆبوونەوەی زیاتریان لە هەولێر هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە