شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-27 12:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بنەڕەتی دەوڵەتێکی بەهێز و شکۆمەندە

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، پایەی بنەڕەتی دەوڵەتێکی بەهێز و شکۆمەندە، هیچ لایەنێک مافی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕیارە و جێگرتنەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، لەکاتی بەشداری کردن لە یادی شۆڕشی ۲۰م لەگەڵ سەرۆک هۆزکانی پارێزگای بابل ڕایگەیاند: دیارترین تایبەتمەندیەکانی شۆڕشی بیستەم پشتبەستن بە فەتوای مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و هەڵویستی باشی هۆزەکان لە هەموو پێکهاتەکان بوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئەمڕۆ دەیبینین، لە سایەی خوێنی شەهیدانەوەیە، کە لە شەڕی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆرەوە دەستیپێکرد تاکوو کۆتایی شەڕی تیرۆر. مەرجەعییەتی باڵای ئایینی ئامادە بووە لە بنیاتنانی دەوڵەتدا لە ڕێگەی چەندین ڕێنمایی و ئامۆژگارییەوە.

سوودانی باسی لەوەش كرد،  ڕێگە بە هیچ تاک و قەوارەیێک نادەین لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕ، پێوەر و پۆلێن کردن بۆ کۆمەڵگا دابنێت و هیچ کەسێک لە پاراستنی ئاسایش و یەکڕیزی و سەروەری وڵاتدا خۆی لە ڕۆڵەکانی گەل بە زیاتر نەزانێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشیخستەڕوو، سنوردارکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، پایەی بنەڕەتی دەوڵەتێکی بەهێز و و شکۆمەندە، هیچ لایەنێک مافی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕیارە و جێگرتنەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی نییە.

سوودانی دەشڵێت: "پێویستە لە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری و تێگەیشتن بین لە مەترسی دۆخ و ئاستەنگەکانی ناوچەکە. پابەند بوین بە سیاسەتی ژیرانە و هاوسەنگی لە نێوان هەڵوێستی پرەنسیپیمان لە ڕەتکردنەوە دەستدرێژییەکان و هەوڵە سیاسی و یاسایی و میدیایی و فریاگوزارییەکانمان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە