شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-26 12:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆجەلان ستایشی پرۆسەی چەکدانانی گەریلاکانی PKK دەکات

پوختەی هەواڵ
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ستایشی پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیێک گەریلای کردووە کە لەمدواییانەدا لە ڕێوڕەسمێکی سەمبۆلیکدا لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۲۶ی تەممووزی ۲۰۲۵، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی دەم پارتی راگەیێندراوێکی لەبارەی دوایین سەردانی شاندەکەیان بۆ ئیمرالی و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "ڕۆژی ۲۵ی تەمموزی ۲۰۲۵ دیدارێکی سێ کاژێر و نیوییمان لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا." و ئەندامانی شاندەکەمان پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری بازنەی رووها و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری ئۆجەلان.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا "بیروبۆچوون لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەوە ئاڵوگۆڕ کرا کە شاندەکە لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری داد و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان ئەنجامی داون".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، زانیاری لەبارەی تێبینییەکان و کاردانەوەی رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دراوەتە ئۆجەلان و لە بەرامبەردا، ئۆجەلان "شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە، ویست، باوەڕ و سووربوونی پیشاندراو لەبارەی ئاشتی بە (زۆر بە نرخ و بەهادار) زانیوە".

سەبارەت بە کاری ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە کارنامەی پەرلەمانی تورکیادایە، ئۆجەلان هیواخواز بووە کە "بە شێوازێکی گشتگیر و فراوان، خزمەتێکی گرنگ بە ئاشتی و دیموکراسی بکات".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەی شاندی ئیمراڵیدا هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان "گەرمترین سڵاو و باشترین هیوای خۆی ئاراستەی خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە