شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-15 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا بەشداریی کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۴ـی تەممووزی ۲۰۲۵، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا کرد.

بارەگای بارزانی ئاماژەشی داوە، لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادە کرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە چوو، بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە