شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-15 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانی وەرتێ ڕوونکردنەوەیێکی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر گیان لەدەست دانی خۆپیشاندەرێک لە سنووری شارەدێی وەرتێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دووشەممە، ۱۴ـی تەمووزی ۲۰۲۵، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییانی سنووری شارەدێی وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییێک بەناوی حەسەن ڕەحمان گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایێک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە