دژەتیرۆری کوردستان تێکشکاندنی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگهیاند، بهرهبهیانی ئهمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان بهرهبهیانی ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: "کاتژمێر ۲:۲۰ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە (۱۴ی تەمموزی ۲۰۲۵)، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە".
ئاماژهی بهوهش كردوه، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران