شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-12 13:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە چیدی بوونی نییە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) ڕایگەیاند، ئامادەن بچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە تەمەنی ڕێکخراوێک لەژێر ناوی پەکەکە کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات، فەرماندەی باڵای ژن لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە لە سلێمانی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: پەکەکە چیدی بوونی نەماوە و ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ڕیشەیی بکات، دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین.

بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، ئامادەن و خوازیارن بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەن و درێژە بە تێکۆشانیان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستووری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت.

بەبێ رێککەوتن زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین

بەسێ هۆزات باسی لەوەش كرد: "ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستوری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین. دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت".

ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان داواکاریی یەکەمیانە

هاوسەرۆکی کەجەکە ئەوەشی خستەڕوو: ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە رێگەی گەرەنتیی یاساییەوە شتێکی بنەڕەتییە، ئەوە مەرجی سەرەکی و داواکاریی یەکەمیانە. بەبێ ئەو پێشهاتە، ئەستەمە پڕۆسەکە بە سەرکەوتویی بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە