شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-10 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەجەکە: پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت

پوختەی هەواڵ
کۆما جڤاكین کوردستان (کەجەکە) لە ڕایگەیاندراوێکدا لەبارەی بەنگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆما جڤاكین کوردستان (KCK) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن.

کەجەکە دەڵێت: "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیێکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت".

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە