شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-01 12:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان سیستەمی بەرگری بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکەن

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە تا کۆتایی ئەمساڵ هاوپەیمانان سیستەمی بەرگرییان بۆ دابین بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی نێچیرڤان بارزانی، به‌ میدیای فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه‌: "ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە لە نێوانیان و لە سەرەتای کاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون و بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن وەکوو چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمان شێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن".

زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواو بوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و تەواو بوونی ۱۱ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەوەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و  ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چوونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە