تەنیا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری گرفتەکانی مووچە لە هەرێمی کوردستان دەکات
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیێنێت: جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ ڕێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ رێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە، سێ گرفت هەیە بە ئومێدی چارەسەر".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە: "هەرێم، داوای ۱۱۵ هەزار بەرمیل نەوت دەکات بۆ پاڵاوتنی ناوخۆی هەرێم و دەڵێت، عێراق دەبێت پارەی بدات، عێراقیش دەڵێت، خۆتان لە فرۆشتنی مەنتوج بیدەن".
عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەش کردووە: "کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان داوای ملیارێک دۆلار دەکەن کە قەرزە، هەرێم دەڵێت: عێراق بیدە، عێراق ڕازی نییە، هەروەها گرفتی سێیەمیش کرێی بۆری مانگانە نزیکەی ۶۰ ملیۆن دۆلارە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستیان پێکردۆتەوە و هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن دۆسیەی نەوت و مووچە چارەسەر بکرێت.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#بەغدا
#عەلی حەمە ساڵح
#مووچە
#مووچەی فەرمانبەران
#فەرمانبەرانی هەرێم
#ڕێککەوتن
#ڕەوتى هەڵوێست
#سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران