شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-27 07:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بۆ تاوتوێ کردنی قۆناغەکانی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا، شاندی ئیمرالی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێ کردنی قۆناغەکانی پڕۆسەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کورد کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەیێکی زۆر ئەرێنی بوو و پڕۆسەکە چووەتە ناو قۆناغێکی دیاریکراوەوە".

بوڵدان ڕاشیگەیاند: پرۆسەکە چووەتە قۆناغێکی گرنگ و بە بۆچوونی ئێمە گرنگە ئەم پڕۆسەیە لە پەرلەمان بەردەوام بێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ باخچەلی و ئۆزگور ئۆزێل و ئەردۆغانیش کۆدەبینەوە و دواتر لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالی کۆدەبینەوە، بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان بەمەبەستی درێژەدان بە پرۆسەکە”. 
 
هەروەها میتحەت سانجاڕ ئەندامێکی دیکەی شاندەکە وتی: بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەردەوام بێت و هەنگاوی تۆکمەتر لەسەر ڕێگای ئاشتی بنرێت، پێویستە پەرلەمان جێگەی خۆی بگرێت، هەردوو لایەنی گشتی و سیاسی داوای دامەزراندنی کۆمسیۆن دەکەن، کۆبوونەوەکان لەسەر مەرج و وردەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن، کورتوڵموش بە نووسراو داوای بۆچوونەکانیان کرد دوای کۆبوونەوە لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی حزبەکە. فۆڕمی کۆمیسیۆنەکەش لە ڕۆژی دووشەممەدا ئاشکرا دەبێت”. 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە