شێخی ئەزهەر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر ئێران دەکات
پوختەی هەواڵ
لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران شێخی ئەزهەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ئەو جەنگە هەموو ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخی ئەزهەر لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی فەیسبووک نووسیویەتی: "بە تووندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشی قەوارەی داگیرکەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو هێرشە بەرنامە بۆداڕێژراو و تووندوتیژییە بەردەوامە دەکەم کە ئەو قەوارە قۆرخکار و شەڕانگێزە دەیکات".
بە بڕوای ئەحمەد تەیب، ئامانجی ئیسرائیل لەو هێرشانە، "ڕاکێشانی ناوچەکەیە بۆ لێواری تەقینەوە و هەڵگیرساندنی شەڕێکی سەرتاسەری کە تەنیا بازرگانانی خوێن و چەک تێیدا سەردەکەون".
ئەحمەد تەیب رایگەیاندووە: "بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم ستەمکارییە و شکستهێنانی لە وەستاندنی، وەک هاوبەشییە لە تاوانکارییەکەدا و بەرهەمەکەشی هەڕەشەکردنە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان؛ شەڕیش ناتوانێت ئاشتی دروست بکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران