شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-21 06:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ڕابگیردرێن، ئێران ئامادەی دانوستاندنە

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بە مەرجی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ئێران ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی لە دانیشتنی جنێڤ هەڵوێستی ئێرانی بەرامبەر بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستاندن دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر مافی ئێران بۆ "بەرگری کردن لە خۆی" کردەوە و وتی: "بەردەوام دەبین لە پەیڕەوکردنی مافی ڕەوامان لە بەرگری کردن لە خۆمان." لەبارەی توانای سەربازیی ئێرانەوە، بە روونی گوتی: "ئامادە نین دانوستاندن لەسەر توانا بەرگرییەکانمان بکەین."

عێراقچی، وتیشی ئیسرائیل  یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و رایگەیاند، "ئێران بەردەوام دەبێت لە بەرگری کردن لە خۆی لە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە