هەرێم ساڵی ڕابردوو بەشی ۱۲ مووچەی کارمەندەکانی داهاتی بووە
پوختەی هەواڵ
هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ۱۲ ملیار و ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە کە ئەو بڕەش بەسە بۆ دابەش کردنی ۱۲ مووچە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی CNNـی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیدا بڵاوی کردەوە، هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ۱۲ ملیار و ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە کە ۸۷% ئەو داهاتە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە و بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەدوای بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕیگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، زیانی زیاتر لە ۲۰ ملیار دۆلاری هەبووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران