شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-05 22:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بەبارمتەگرتنی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین

پوختەی هەواڵ
هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو "دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی" هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ "هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  هەڤاڵ ئەبووبەکر له‌ په‌یامی جه‌ژندا باسی له‌وه‌كردوه‌: "لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدڕاڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەموان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".

سبه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌ و هێشتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی (ئایار/۵)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی پاره‌ی مووچه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ به‌ بیانوی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و ڕاده‌ستنه‌كردنی ۵۰%ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە