شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-02 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەژێر ڕێکاری توندی ئەمنیدا ژمارەیێک خێزانی داعش لە سووریاوە گەڕێندرانەوە عێراق

پوختەی هەواڵ
زیاتر لە ۲۰۰ خێزانی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا جێهێشت و گەڕانەوە عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی توندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوکری حەجی، بەرپرسی نووسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل، بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ئەمە ۲۶مین کاروانی گەڕاندنەوەی عێراقییەکانە بۆ وڵاتەکەیان." گوتیشی: کاروانەکەی ئەم جارە لە ۲۲۳ خێزان پێک هاتووە کە ۸۳۲ کەسن".

شوکری حەجی، ڕوونیشی کردەوە "گەڕانەوەی ئەو خێزانە عێراقیانەی کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان هەیە، بە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی عێراق بەردەوامە".

گوتیشی: ئەو خیزانە عێراقییانە بە زیاتر لە ۲۰ پاسی عێراقی لە کەمپی هۆل گوازراونەتەوە عێراق. هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا یاوەریی و پاسەوانی خێزانە گەڕاوەکان بوون. بۆ ئەوەی دڵنیابن لە گەیشتنی ئەو پاسانە بە سەلامەتی.

لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا ۲۴۱ خێزان کە لە ۸۶۵ کەس پێک هاتبوون، کەمپی هۆلیان بەرەو عێراق جێهێشت.

 پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کردبوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆلی سووریاوە گوازراونەتەوە عێراق زیاتر لە ۱۵ هەزار کەسن کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن، هەروەها زیاتر لە ۱۲ هەزار و ۶۰۰ عێراقی دیکە تاوەکوو ئێستا لە کەمپەکەدا ماونەتەوە و چاوەڕوانی گواستنەوەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە